داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له ماوه‌ی ساڵی 2016 دا چل و هه‌شت ملیار دینار بووه كه له‌و بڕه زیاتر له ده ملیاری به ناوی ڕێگاوبان و ژینگه‌وه له شۆفێران وه‌رگیراوه, شۆفێرانیش ده‌ڵێن ئه‌و پاره‌یه‌ی به ناوی ڕێگه‌وبانه‌وه لێیان وه‌رده‌گیرێت كه‌س نازانێت بۆ كوێ ده‌چێت و رێگاوبان و شه‌قامه‌كانی سلێمانیش وه‌ك خۆیان به خراپی و كۆنی ماونه‌ته‌وه.
رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاولاَنیان ڕووده‌كه‌نه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و تازه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبیله‌كانیان, شوفێرانیش ده‌ڵێن، بۆ راییكردنی كاره‌كانیان پاره‌و باجێكی زۆریان لێوه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، چاره‌نوسی ئه‌و پاره زۆره دیار نیه‌و رێگاوبانه‌كانیش خراپ و بێ كواڵیتین.
به‌پێی بڕیاری ژماره 79 ی ساڵی2016 ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران, هه‌ر شۆفێرێك له به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی ڕێگه‌وبان و پیسكردنی ژینگه‌دا, ده‌بێت بڕێك پاره بدات، ته‌نها له ماوه‌ی ده مانگی ساڵی 2016 دا زیاتر له ده ملیار دینار به ناوی ژینگه‌و ڕێگه‌وبان, له شۆفێران وه‌رگیراوه.
دۆخی خراپی ڕێگه‌وبانه‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی, هۆكارێكه بۆ زیادبوونی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ, ته‌نیا له ساڵی 2016 له سنوری پارێزگای سلێمانی 1225 ڕووداوی هاتوچۆدا ڕویانداوه و 206 هاوڵاتی بوونه‌ته قوربانی.