له شاری پترسبۆرگی ڕوسیا به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسی باڵای وڵاتان و گه‌وره بازرگان و كه‌سایه‌تیه جیهانیه‌كان كۆڕبه‌ندی ئابوری نێوده‌وڵه‌تی سان پترسبۆرگ ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان له كۆربه‌نده‌كه‌دا ئابوری جیهانی و ته‌كنه‌لۆجیای نوێ و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی كار وه‌ك بنه‌مای په‌ره‌پێدان گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.
هاوكات شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم به‌شداری ده‌كات و بڕیاریشه له په‌راوێزی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رپرسانی باڵای ڕوسیا كۆببێته‌وه.
كۆڕبه‌ندی ئابوری سان پترسبۆرگ له‌كاتێكدایه له‌ئێستادا ڕوسیا زیاتر له‌ساڵانی ڕابردوو گرنگی به‌وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات، به‌ئامانجی پێداچوونه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان.