نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و شاندێکی هەرێمی کوردستان لە هەرێمی باڤاریا لە ووڵاتی ئەڵمانیا لەبارەی وزەی خۆڕسک و کارایی وزە و کارەبا زانیاریان پێدەدرێت.
عوسمان فەتاح نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی ڕایگەیاند” نوێنەرانی کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەت و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوڵاتی ئەڵمانیا لەهەرێمی باڤاریا لەسەر وزەی خۆڕسک و کارای وزە و سودوەرگرتن بۆ بەرهەم هێنانی کارەبا چەند کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا”
ڕاشی گەیاند” لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی ئیلە پۆلەسیدمان کۆبوینەوە تیایدا باسی بەرهەم هێنانی وزەیکرد کە %٦٠٠ خۆیان وزە بەرهەم دەهێنن کە خۆی لە سێ سەرچاوەی وزە دەبینێتەوە ووزەی خۆر و با و پاشماوەکان”
ئاماژەی بەوەشدا” لەووزەی خۆر نۆ تاوەری بەرهەم هێنانی کارەبای بەهێز داندراوە کە نۆ مێگا بەرهەم دەهێنێت هەموو خەڵکی ناوچەکە تیایدا بەشدارن زیاتر لە ٥٠ ملێۆن یۆرۆیان خەرجکردووە”
شاندەکەی کوردستان سەردانی یەکێک لە وێستگەکانی پاککردنەوەی پاشەڕۆیانکرد لەهەرێمی باڤاریا نوێنەرەکەی ژووری بازرگانی وتی” پرۆژەی پاکردنەوەی پاشەڕۆ بەشێوەیەکی ئاسان و کەم خەرجی دەکرێت و ئاوەکە دەکرێتەوە ڕوبار و ئاوی خواردنەوەی لێ بەرهەم نایەت پاشماوە قورسەکانیش وەک پەین کەلکی لێ وەردەگیرێت”
عوسمان فەتاح ئەوەشی ڕونکردەوە” لەهەرێمی باڤاریا ئەوپێشکەوتنانە بۆیە پیشانی نوێنەرانی حکومەت و کەرتی تایبەتدرا تا لەو ڕێگەیەوە بتواندرێت کاربۆ ئەوە بکرێت هەرێمی کوردستان ئەو پێشکەوتنانە لەکوردستاندا جێ بەجێ بکات”