هه‌رچه‌نده زیاتر له‌نیوه‌ى پڕۆژه ته‌واو نەکراوه‌کانى شارەد‌ێى سیروان له ٧٠%ى کاره‌کانیان ته‌واو کراوه، به‌ڵام به‌وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى ئه‌و شاره‌دێیه به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و دابین نه‌کردنى بودجه‌ى پێویست له‌لایه‌ن پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌وه زۆرترین پرۆژە خزمەتگوزارییەکان تەواونەکراون.
شارەدێی سیروان-ی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە هیچ بڕە بودجەیەکی بۆ تەرخان ناکرێت بۆ تەواوکردنی پرۆژە نیوە تەواوکراوەکانی.
هێمن حه‌مه‌حسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى سیروان ڕگەیاند“زۆربه‌ى پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کان-ی سیروان به ناته‌واوى ماونه‌ته‌وه و ته‌واو نه‌کراون، که هه‌ندێکیان پڕۆژه‌ى گه‌وره و گرنگن و پێویسته به‌زوویى ته‌واو بکرێن”.
هێمن، وتیشی:”زیاتر له‌نیوه‌ى ئه‌و پرۆژه ته‌واونه‌کراوانه نزیکه‌ى له ٧٠% کاره‌کانیان ته‌واو کراوه و پێویستیان ته‌نها به بڕێکى که‌م بودجه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واو بکرێن”.
ناوبراو، ئاماژه‌ى بە ژمارەیەک لەو پرۆژە تەواونەکراوانە دا، کە بریتن لە دروستکردنی خویندگایەکی بنەرەتی، قیرتاوکردنی کۆڵانەکانی شارەدێیەکە، دروستکردنی سایلۆیەکی گەنم و دروستکردنی باخچەی ساوایان و چەند پرۆیەکی دیکە.
به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى سیروان، ئاماژەی بە هۆکاری تەواونەکردنی ئەو پرۆژانە کرد و وتی: قەیرانی دارایی هۆکاری سەرەکییە و پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه-ش به‌بیانووى نه‌بوونى بودجه‌ى تایبه‌ت و جیانەکردنەوەی داراییەکەی له‌پارێزگاى سلێمانى، هاوکاری دارییمان ناکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، کە لە ڕۆژی ١٦/٣/٢٠١٧ کە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەبوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بودجەی هەڵەبجە سەربەخۆ بکرێت و لە بودجەی پارێزگای سلێمانی جیابکرێتەوە.