“بودجەی هەرێم کراوە بە دوو بەشەوە، نیوەی بۆ موچە و نیوەی بۆ قەرز”

 
سەرۆكی لیژنەی دارایی‌ و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت کە حكوومەتی هەرێم مانگی وا هەبووە داهاتەكەی كردووە بە دوو بەشەوە بەشێكی بۆ  مووچەی فەرمانبەران ‌و بەشەكەی تری بۆ پێدانەوەی قەرز.

عیزەت سابر، سەرۆكی لیژنەی دارایی ‌و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند، داهاتی حكوومەتی هەرێم زۆر زیادی كردووە، بەڵام پلانی ئەوەی هەیە مانگانە قەرزێكی زۆر بداتەوە، وەك لەوەی دۆخی مووچەی فەرمانبەران چاك بكات ‌و ڕێژەی پاشەكەوتی مووچە كەم بكاتەوە.

سەرۆكی لیژنەی دارایی ‌و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستە ڕوو حكوومەتی هەرێم مانگی وا هەبووە داهاتەكەی كردووە بە دوو بەشەوە بەشێكی بۆ  مووچەی فەرمانبەران ‌و بەشەكەی تری بۆ پێدانەوەی قەرز بووە، هەم بەو كۆمپانیا نەوتیەی كە پێشەكی قەرزی لێ وەرگرتبوو لە بەرانبەر نەوتدا، هەم بەو كۆمپانیا نەوتیانەی لە بیرە نەوتییەكاندا كار دەكەن ‌و وەبەرهێنانیان كردووە״.

وتیشی: ״وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە سەرەتای ساڵی 2017وە تا ئێستا ڕاپۆرتی مانگانەی خۆی بڵاو نەكردووه‌تەوە ڕۆژانە چەند هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت ‌و داهاتەكەی چەندی دەداتەوە بە قەرز ‌و پێدانی مووچەی پاشەكەوتی فەرمانبەرانی كوردستان״.