ئاگرێک لەناوچەی پیشەسازی سلێمانی کەوتەوە

ڕێکان جەمال وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، “ئێستا ئاگادارکراینەوە بەبونی ئاگرێک لەناوچەی پیشەسازی سلێمانی، ئاگرەکە لەناو یەدەگی پارچەی ئۆتۆمبێلدا کەوتۆتەوە، ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەش تائێستا نەزانراوە”.

ئەوەشی ڕونکردەوە، لەئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی و  فریاکەوتن سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکەن، “خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوە، زیانە مادیەکانیش نەزانراوە”.