له‌بانكی مناره‌ی هه‌ولێر به‌چه‌كێكی ساخته سێ ملیار‌و حه‌وت سه‌د ملیۆن دیناری هاوڵاتییه‌ك ده‌گوێزرێته‌وه بانكێكی دیكه‌و له‌وێوه له‌لایه‌ن دو كه‌سی دیكه‌وه رادەكێشرێت، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی ھەرێمی کوردستان دەڵێت “لێكۆڵینه‌وه لەم پارەبردنە دهستیپێكردوهو بهڕێوەبەری بانکەکەو چەند کەسێکی دیکە دەستگیرکراون”.
رۆژنامه‌ی ئاوێنه بڵاوی كرده‌وه: هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی “به‌یار شاكر” كه خه‌ڵكی زاخۆیهو ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی هه‌یه، له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی2016 بڕی سێ ملیار‌و حه‌وت سه‌د ملیۆن دینار له‌بانكی (مناره) داده‌نێت كه بانكێكی حكومییه، سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ کاتێک ده‌یه‌وێت به‌شێك لهپارهكهی راكێشێت، پێیده‌ڵێن “پاره‌كه‌ت گوێزراوه‌ته‌وه بۆ بانكی نیشتیمان (کە بانکێکی حكومییه) به‌چه‌كێكی دیكه”، پاش به‌دواداچونی ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و پاره‌یه له‌بانكی نیشتیمان دوای دو جار گوێزانه‌وه بۆ حیسابی دیكه، له‌لایه‌ن دو كه‌سه‌وه راكێشراوه.
حاکم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی ھەرێمی کوردستان هەواڵەکەی پشتڕاست کردۆته‌وه‌و رایگەیاند: رێوشوێنی پێویست لەمبارەیەوە گیراوەتەبەرو چەند کەسێک لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوەو تائێستاش لێکۆڵینەوە بەردەوامە، ئەو وتی ” هاوڵاتییه‌ك سكاڵای یاسایی تۆماركردوە كه ده‌ستكاری حسابی بانكییه‌كه‌ی كراوه لەبانکی منارە، کە یه‌كێكه له‌بانكه ناسراوه‌كانی هه‌ولێرو كوردستان”.
ئاماژەی بەوە کردوه کە کەیسی سزایی لەبانکەکانی کوردستان زۆرن، ئەو وتی ” له‌كوردستان200 كه‌یسی سزایی هه‌یه، 90 كه‌یسی سزایی هه‌ن له‌سنوری هه‌ولێر، كه نزیكه‌ی60 كه‌یسیان په‌یوه‌ندی بهپارهبردنهوه هه‌یه”.
وتویه‌تیشی: “ساڵی2016 نزیكه‌ی50 تا60 كه‌یسمان ره‌وانه‌ی دادگا كردوه‌و30 کاربەدەستی پله تایبه‌ت داواكراون یان ده‌ستگیركراون، ئه‌مساڵیش ژماره‌كه زیاتر بوه، هه‌ندێكیان حوكمیان بۆ ده‌رچوه‌و به‌رپرسی باڵاشیان تێدایه له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی”.