سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا: ئابووری وڵاته‌كه‌مان به‌ ئاراسته‌یه‌كی باش هه‌نگاو ده‌نێت

دیڤید كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا رایگه‌یاند كه‌ به‌ ئاراسته‌ی گونجاو و باشدا هه‌نگاو ده‌نێن له‌گشت كه‌رت و پێكهاته‌ و ده‌زگا و دامه‌زاروه‌كانیاندا، 
ئاژانسی ده‌نگوباسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ دیڤید كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی دووهه‌زار و سێزده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ گه‌شبینن به‌وه‌ی كه‌ ساڵی داهاتوو بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان گونجاو ده‌بێت و گوتیشی، تێكڕای رێژه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و چاكسازی له‌ سیته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی چاكتر ده‌كرێت به‌تایبه‌تی له‌ ئاسته‌كانی خوێندندا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ و دڵنیایی، ئامانجی هاوپه‌یمانی پارتی پارێزگارانه‌. 
جێگه‌ی باسه‌ كورتهێنانی بودجه‌ له‌ ساڵی رابردوو بۆ سه‌دا هه‌شت كه‌می كردبوو و ده‌زگای به‌دواداچوونی بودجه‌ی حكوومه‌تیش پێشبینی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ی كردبوو بۆ سه‌دا سێ، 
پێشتریش جۆرج ئۆزبۆرن وه‌زیری دارایی بریتانیا رایگه‌یاندبووه‌ كه‌ پلانی گونجاویان له‌به‌رده‌ستدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دوو ساڵی داهاتوودا ئامانجه‌كانیان بپێكن، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئابووری وڵاته‌كه‌ی به‌ ئاراسته‌ی گونجا و باشدا هه‌نگاو ده‌نێت و كورتهێنانی بودجه‌ش كه‌مده‌بێته‌وه‌ و هه‌ل و ده‌رفه‌تی كاركردنی زیاتریش بۆ بێكاران ده‌ڕه‌خسێندرێت.