بانكی ناوەندی عێراق ڕێژەی خستنه بازاڕی دۆلاری راگهیاند، بەهەمان نرخی پێشوو كە 1190دینارە بۆ هەردۆلارێك.
بانكەكە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشهممه 149ملیۆن338ههزارو279دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
پرۆسەی فرۆشتنی ئەو بڕەپارەیە بەبەشداری39بانك و10كۆمپانیای تایبەت بەهەواڵەكردنی دراو ئەنجامدراوەو نرخی هەر دۆلارێكیش بە 1190دیناری عێراقی دیاریكراوە.
دوێنێ یهكشهممه بانكی ناوهندی149ملیۆن846ههزارو329دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.
ڕۆژانە بانكی ناوەندی عێراق، بڕی ئەو دۆلارە بڵاودەكاتەوە كەبەشێوەی زیادكردن دەیفرۆشێتە بانكەكانی عێراق، لەگەڵ خشتەیەكی تایبەت بەناوی ئەو بانكانە.