پاش ١٢ ساڵ مارك زوكربێرگ دامەزرێنەری فەیسبووك بڕوانامەی فەخری كۆلێجی ئەفی لیغۆی لە زانكۆی هارڤارد بەدەست هێنا.
زوكربێرگ لە وتەیەكدا لەبەردەم خوێندكارانی زانكۆكەدا ئاماژەی بەوە كرد ”زۆر شت هەبوو من نەم توانی بیكەم ”.
لە هەفتەی ڕابردودا كۆمپانیای فەیسبووك ڕیزبەندی چوارەمی لە ڕیزی كۆمپانیا بازرگانیەكان لە گۆڤاری فۆڕبس داگیر كردبوو.
لە هەمانكاتدا مارك زوكربیرگ دامەزرێنەری كۆمپانیاكە پێنجەم كەسایەتی دەوڵەمەندی جیهانەو و بڕی سامانەكەی ٦٤،٢ ملیار دۆلارە،لە ساڵی ٢٠١٠ دا بە پێی ڕیزبەندی ڕۆژنامەی تایمی ئەمریكی یەكێك بووە لە ١٠٠ كەسایەتیە كاریگەرەكەی جیهان.