حكومەتی ڕیاز لە هەنگاوێكدا بۆ كەم كردنەوەی كورتهێنانی بودجەی ئەو وڵاتە باج دەخاتە سەر جگەرە و خواردنەوە وزەبەخشەكان.
خالید خورەیس: بەرپرسی یەكەی باج لە دەستەی باڵای زەكات و باج لە سعودییە بە ئاژانسەكانی هەواڵی راگەیاندووە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە بودجەی وڵاتەكەیان كورتی هێناوە بۆ ئەو مەبەستەش حكومەتی ریاز بڕیاری داوە باج بخاتە سەر جگەرە و خواردنەوە وزە بەخشەكان و بڕیارەكەش لە 10 ی حوزەیرانی ئەم ساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.
هاوكات 6 وڵاتەكەی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو بڕیاریان داوە هەنگاوی هاوشێوەی سعودییە ئەنجام بدەن بۆ كەم كردنەوەی كورتهێنان لە بودجەی وڵاتەكانیان.