حکوومەت نیو ملیار دینار بۆ سلێمانی تەرخان دەکات

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە نیو ملیار دینار بۆ سلێمانی تەرخان دەکات.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە واژوی ڕابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی بەوەکالەتی بەسەرەوەیە و ئاڕاستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار کراوە، تێیدا ڕەزامەندی دراوە لەسەر تەرخانکردنی بڕی 501 ملیۆن و 520 هەزار دینار بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، لە بڕی بەکرێگرتنی تانکەری ئاو بۆ (باخچە، پارک، سەوزایی و بلوارەکانی ناو شاری سلێمانی) بۆ هاوینی ئەمساڵ، بەمەبەستی پاراستنیان لە وشکبوون.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی داراییدا ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، بەمەرجێک دەبێت کارەکە بەڕێگەی (کەمگەری)یەوە ئەنجام بدرێت.