لێپرسراوی كۆمپانیای خۆراك لەسلێمانی رایدەگەیەنێت، لەمانگی رەمەزاندا شەكرو رۆنی زەیت دابەش دەكرێنو پێدەچێت هەر لەم مانگەشدا ئاردو برنجیش بدرێت بە هاوڵاتیان.
(شەوكەت محەمەد) لێپرسراوی كۆمپانیای خۆراك لەسلێمانی راگەیاند: لەرۆژی یەك شەممە 28ی ئایاری 2017وە دابەشكردنی شەكر بەسەر بریكارەكانی خۆراكدا دەستپێدەكات و هەر لەمانگی رەمەزاندا رۆنی زەیت لەرێی بریكارەكانەوە دابەشدەكرێت.
وتیشی: پێدەچێت لەم مانگەدا ئارد و برینجیش دابەشبكرێن، بەڵام كاتەكەی دیارنیە. لەبارەی وەرگرتنی پارە لەلایە هاوڵاتیانەوە لەبری قەرەبووی بەشەخۆراكی مانگانە لێپرسراوی كۆمپانیای خۆراك لەسلێمانی وتی: ئەو پارەیەی كە بڕیارە دابەش بكرێت لەبری قەرەبووی خۆراكی ساڵی 2016یە، بەڵام تائێستا بڕو كاتەكەی دیار نیە.