قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێنمایه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان بڵاوده‌كاته‌وه‌

هه‌موو ساڵێك به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه‌، كۆمه‌ڵێك رێنمایی بۆ دووكانی خواردن و خواردنه‌وه‌كان ده‌رده‌چێت، تا له‌و مانگه‌دا پابه‌ندی  ڕێنماییه‌كان بن ، بۆ ئه‌مساڵیش فرۆشگاكانی مه‌ی خواردن داده‌خرێن و هه‌ر شوێنێكی گه‌شتیاریش مۆڵه‌تی پێبدرێت ، مه‌رجه‌ له‌ جه‌ژن و بۆنه‌كانیش شوێنه‌كه‌ی كرا وه‌ بێت.



ساڵانه‌ له‌رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك بریارو ڕێنماییه‌وه‌ شوێنه‌ گشتی و دوكانه‌كانی خواردن و خواردنه‌وه‌ بۆ مانگی ره‌مه‌زان رێكده‌خرێنه‌، تا به‌هۆیه‌وه‌ رێز له‌م مانگه‌ بگیرێت و ئه‌و هاوڵاتیانه‌شی پێویستیان به‌و شوێنانه‌ هه‌یه‌ كراوه‌ بن بۆیان، بۆ ئه‌مساڵیش گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆ له‌ رێنمایه‌كانی رووی نه‌داوه‌، به‌ڵام وه‌ك ساڵانی تر پێویسته‌ بڕیاره‌كان جێبه‌جێ بكرێت.



سه‌باره‌ت كاركردنی ئه‌مسالی دوكانی خواردن و  و شوێنه‌ گشتیه‌كانی شاری سلێمانی، گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ڕایگەیاند: ئێمه‌ له‌ڕێگه‌ی 18 لیژنه‌وه‌ چاودێری بازاڕ ده‌كه‌ین كه‌ سه‌رجه‌م لیژنه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی باڵاوه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، كاری لیژنه‌كان به‌دواداچوونی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌یه‌ كه‌ هاووڵاتیان بۆ پێداویستی رۆژانه‌ سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، وتیشی له‌ ره‌مه‌زاندا زیاتر به‌دواداچوون و سه‌ردانمان بۆ سه‌رجه‌م شوێنه‌كان ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی دووكانی مه‌یفرۆشه‌كانیش گۆران قادر وتی: وه‌ك ساڵانی پێشوو هه‌موو ئه‌و دووكانانه‌ داده‌خرێن، ئه‌وانه‌ی له‌به‌رچاون و له‌ شوێنی گشتیدا ده‌بینرێن نامێنن، به‌ڵام ئه‌و شوێنانه‌ی تر كه‌ له‌فرۆشگا گه‌وره‌ترن و تایبه‌تن به‌ مه‌یخواردنه‌وه‌ ده‌مێنن.



سه‌باره‌ت به‌ شوێنه‌ گه‌شتیاره‌كان و مه‌رجی پێدانی مۆڵه‌ت بۆ مانگی ره‌مه‌زان سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت وتی: ئه‌و شوێنانه‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر مۆڵه‌تی كاركردنیان پێدراوه‌، واته‌ له‌بری كردنه‌وه‌یان هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كیان لێوه‌رناگیرێت، به‌ڵام پێویسته‌ له‌كاتی جه‌ژن و بۆنه‌كان شوێنه‌كانیان به‌ كراوه‌یی بمێنێته‌وه‌، تا گه‌شتیاران سود له‌و شوێنانه‌ وه‌ربگرن.

 

 

 PUKmedia