بانكی ناوه‌ندی یۆنان رایگه‌یاند كه پڕۆسه‌ی دووباره رێكخستنه‌وه و زیادكردنی سه‌رماییه‌ی بانكه‌كانی یۆنان تا كۆتایی مانگی چواری داهاتوو،، پێویستی به بڕی 40 ملیار یۆرۆ هه‌یه .
له‌مبارییه‌وه شاره‌زایانی بانكی ناوه‌ندی یۆنان رایانگه‌یاند كه بڕی بیستوحه‌وت ملیار و 500 ملیۆن یۆرۆ له‌و پاره‌یه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی سه‌رماییه‌ی چوار له گه‌وره‌ترین بانكه‌كانی یۆنان ته‌رخانده‌كرێت و ،
هاوكات سه‌رمایه‌ی ده بانكی بچووكی دیكه سه‌رمایه‌كانیان له رێگه‌ی پاره‌ی سندوقی تایبه‌ت زیاد ده‌كرێت .