به پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕه جیهانیه‌كان مۆبایلی ئایفۆن 8 چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی گرنگ و سه‌رنج ڕاكێشی بۆ زیاد ده‌كرێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نرخی ئه‌م مۆبایله نوێیه‌ی ئایفۆن بگاته 1000 دۆلاری ئه‌مریكی، به‌ڵام به پێی نوێترین ڕاپۆرت نرخی مۆبایله‌كه له‌وه زیاتر ده‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه گۆڵدمان ساكس كه شاره‌زای بواری ته‌كنه‌لۆژیایه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه مۆبایلی ئایفۆن 8ی قه‌باره 256 گێكابایت 1099 دۆلار له‌سه‌ر به‌كاربه‌ران ده‌كه‌وێت. له لایه‌كی تریشه‌وه ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نوێی مۆبایلی داهاتووی ئایفۆنی ئاشكرا كردوه، به پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی ناوبراو ئامێره‌كه تایبه‌تمه‌ندی 3D و تێدا ده‌بێت ، هاوكات شاشه‌كه‌شی له جۆری Oled ده‌بێت.