بانكی‌ ناوەندی‌ رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو دۆلاری‌ خسته‌بازاڕه‌وه‌


بانكی‌ ناوەندی‌ عێراق ڕێژەی‌ خستنه‌ بازاڕی‌ دۆلاری‌ راگه‌یاند، بەهەمان نرخی‌ پێشوو كە 1190دینارە بۆ هەردۆلارێك.

بانكەكە‌ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 158ملیۆن102هه‌زارو404دۆلاری‌ خستووەتە بازاڕەوە. 

پرۆسەی‌ فرۆشتنی‌ ئەو بڕەپارەیە بەبەشداری‌38بانك‌ و10كۆمپانیای‌ تایبەت بەهەواڵەكردنی‌ دراو ئەنجامدراوەو نرخی‌ هەر دۆلارێكیش بە 1190دیناری‌ عێراقی‌ دیاریكراوە.

دوێنێ‌ چوارشه‌ممه‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ 150ملیۆن321هه‌زارو47دۆلاری‌ خستبووە بازاڕەوە.

ڕۆژانە بانكی‌ ناوەندی‌ عێراق، بڕی‌ ئەو دۆلارە بڵاودەكاتەوە كەبەشێوەی‌ زیادكردن دەیفرۆشێتە بانكەكانی‌ عێراق، لەگەڵ خشتەیەكی‌ تایبەت بەناوی‌ ئەو بانكانە.