نێچیرڤان بارزانی بەشداری لەكۆڕبەندی ئابووری سان پیترسبۆگ دەکات

 
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی روسیا دەكات‌و لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.

ماریا زاخارۆفا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند نێچیرڤان بارزانی سەرەتای مانگی داهاتوو سەردانی سوریا دەكات‌و لەشاری سانت پیترسبۆرگ لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ كۆدەبێتەوە.

ماریا ساخارۆفا راشیگەیاند نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداری لەكۆڕبەندی ئابووری سان پیترسبۆگ سەردانی روسیا دەكات، كە مانگی داهاتوو بەرێوەدەچێت.

كۆڕبەندی سان پیترسبۆرگ ساڵانە لەروسیا بەرێوەدەچێت‌و كۆڕبەندەكە كۆڕبەندێكی ئابووری نێودەوڵەتییەو چەندین سەركردەی جیهان تێدا بەشداری دەكەن.