عومهر ئهحمهد ئهمین لهبری پارێزگاری سلێمانی پێشوازی له ئاغای مهسعودیان سهركۆنسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران كردو تهواوكردنی كارهكانی مهرزی سهیران بهنیش گفتوگۆی لهبارهوه كرا.
لەدیدارێكدا پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا و گەشەپێدانی خاڵەسنورییەكان و پەیوەندییە بازرگانییەكان گفتوگۆی لەسەر كرا.
لەدیدارەكەدا سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران خۆشحاڵی خۆی بە دەست بەكاربوونی پارێزگار دەربڕی و هیوای خواست لەئەركەیدا سەركەتوو بێت و پاشان بەوردی باس لە رەوشی مەرزەكانی نێوان هەردوو لاو چۆنێتی گەشەپێدانیان كرا، بەتایبەت تەئكید لە گرنگی مەرزی سەیران بەن كرایەوە و تەواوكردنی كارەكانی مەرزەكە بەپێویست زانرا.
لەلای خۆشیەوە پارێزگاری سلێمانی بە گرنگییەوە لە پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی دواو رایگەیاند: پەیوەندیی ئێمەو كۆماری ئیسلامی پێویستیەو ئاسان نییە لێك داببڕین و ئێمە هەمیشە بیر لە باشتركردنی ئەم پەیوەندییە دەكەینەوە.
لەبەشێكی تری دیدارەكەدا كێشەی پێنەدانی پارەی بەڵێندەرە ئێرانییەكان باسی لەبارەوە كراو تەئكید كرایەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە پارەی بەڵێندەران نەدراوەو دواكەوتووە، بەڵام حكومەتی هەرێم لە هەوڵی بەردەوامدایە چارەسەری ئەو گرفتە.