بوودجەی پێشنیازکراوی ترەمپ بۆ ساڵی ٢٠١٨ رەوانەی کۆنگرێس کرا

ئیدارەی “دۆناڵد ترامپ” بوودجەی پێشنیازکراوی بۆ ساڵی ٢٠١٨ رەوانەی کۆنگرێس کرد کە بڕەکەی دەگاتە ٤ تریلیۆن و سەد ملیار دۆلار.

لە بوودجەکەدا، برێکی زۆر لە بەشە بوودجەی پرۆگرامەکانی کۆمەڵایەتی حکوومەتی فیدراڵی بڕاوە.

بوودجە پێشنیازکراوەکە لە ٦٢ پەرە پێکدێت و بڕە پارەیەکی زۆری لە چەندین بواری وەک خۆراک، تەندروستی، دڵنیایی، لێکۆڵینەوەی پزیشکی هاوکاری شەقام و رێگەوبانی بڕیوە.

ئەگەر ئەو بوودجەیە پەسەند بکرێت، خەرجی وەزارەتەکانی دەرەوە، کشتوکاڵ و ١٠ وەزارەتی دیکە لەگەڵ دامەزراوە فیدراڵیەکان سنووردار دەکرێن و چاوەرێ دەکرێت لە ماوەی ١٠ ساڵدا بڕی یەک ترلیۆن و ٤٠٠ ملیار دۆلار بگەڕێنرێتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت.