لیژنەی باڵای كشتوكاڵی ئیدارەی گەرمیان: هیج خاوەن دەڕاسەیەك بۆی نیە نرخی زیاتر وەربگرێت


 لیژنەی باڵای كشتوكاڵی ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا، بۆ یەك سەعات كرێی دەروێنەكردن بە دەڕاسە تەنها 30هەزار دینارە‌و ئەو بڕیارەش سەرجەم قەزا و ناحیەو گوندەكانی سنوورەكە دەگرێتەوە.

 بەگوێرەی بڕیارەكەی لیژنەی باڵای كشتوكاڵی گەرمیان، هیج خاوەن دەڕاسەیەك بۆی نیە نرخی زیاتر وەربگرێت‌و هەر جوتیارێكیش زیاتر لە 30 هەزار دیناری لێ‌ وەربگیرێت، دەتوانێت لە یەكەی ئیدارەی سنورەكەی خۆی سكاڵای یاسایی دژی خاوەن دەڕاسەكە تۆمار بكات، چونكە ساڵی ڕابردوو لە هەندێ‌ك شوێنی ناوچەكە نرخی جیاواز لە جوتیاران وەرگیراوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمساڵ نرخەكان یەك خراوە و پێویستە هەموو لایەك ڕەچاوی ئەو نرخە بكەن.