بەمەبەستی زیاتر گەشەكردنی كەرتی گەشتوگوزار لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا خزمەتگوزارییەكانی تەلەفریك و ڤێلا و ڕێستۆرانتی بۆ دروست دەكرێت.
سامان كەریم بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایگەیاند: لە پێناو هێنانی ژمارەیەكی زۆرتری گەشتیاران هەوڵەكان بەردەوامن و دەمانەوێت دەستی كەرتی تایبەت بگرین بۆ بوژاندنەوەی سەیرانگاكە لە ئێستادا پرۆژەی تەلەفریك لەبەرنامەدایەو ڕەزامەندی دەستەی وەبەرهێنانی وەرگرتووە بۆ ئەوەی كاری تێدابكرێت لە هەمان كاتدا پرۆژەی كردنەوەی 100 ڤێلا و ڕێستۆرانتی بۆ دەرچووە كە لەلایەن كۆمپانیایەكی وەبەرهێناوە جێبەجێ دەكرێت و كۆمپانیایەكی نەمسایی دیزاینی پرۆژەكە دەكات و ئێمەش وەك لایەنی پەیوەندیدار هاوكارین بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە وتیشی: ئێمە دڵخۆش دەبین كە سنورەكە پڕبێت لە پرۆژە، چونكە هەتا پرۆژە زیاتر بێت خزمەتی زیاتر ئەنجام دەرێت لە ئێستادا ئەو پرۆژەیە تەنها لە سەرچاوەی زەڵم و هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا جێبەجێ دەكرێت.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە سەبارەت بە ڕێژەی گەشتیاران لەدەروەو ناوەوەی هەرێم بۆ سنوەرەكە ئاشكرایكرد لەبەرنامەدا هەبوو كە ڕێژەی گەشتیار بۆ سنورەكە زیاد بكەین، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و ئەو بارو دۆخەی كە هاتۆتە پێشەوە ڕێژەكە لەچاو پارساڵدا بەرز تر بۆتەوە كە لە 2016دا ژمارەی گەشتیار گەشتە نزیكەی 250 دووسەد و پەنجا هەزرا گەشتیار، چاوەڕێ دەكەین لە 2017 دا ڕێژەكە بەرزتر بێتەوە .
سامان كەریم راشیگەیاند: ئێمە دوو پرۆژەمان هەیە كە داهاتی بۆ خۆمان بگەڕێتەوە كە كابینەكانی ئەحمەد ئاوا و ئوتێلی هەڵەبجەیە، بەڵام ئێستە ئەمانەوێت لە ڕێگەی باجی گەشتیاری و وەرگرتنی كارتی هاتنە ناوەوە بۆ گەشتیاران جێبەجێ بكەین و داهاتەكەی بچێتە بەڕێوەبەرایەتیەكەمان و لە خزمەتگوزاریەكاندا خەرجی بكەینەوە، بەداخەوە لە ئێستادا هیچ داهاتێكمان لەبەردەست نییە، بەڵام پرۆژەی خزمەتگوزاریمان دەیخەینە بواری جێبەجێ كردنەوە.
جێگەی باسە هاوینە هەواری ئەحەمەد ئاوا بەیەكێك لەهەرە ناوچە گەشتیاریە كانی كوردستان ناو دەبرێت و ساڵانە لە دەرەوەو ناوچەكانی ناوەڕاست و خواروی عێراق و ناو خۆی هەرێم بە هەزارن هاوڵاتی لەوەرزی گەشتوگوزاردا سەردانی دەكەن .
کوردیو