پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند دەستیانكردوە بەدابەشكردنی پارەی بەلێندەران كە برەكەی چوار ملیار و هەشت سەد ملیۆن بوە و بریاریشە حكومەت مانگانە ئەو برەپارە بداتە بەلێندەران لە پارێزگاجیاوازەكانی هەرێمی كوردستان.
عومەر قەلادزەیی لەبری پارێزگاری سلێمانی ڕاگەیاند”لەهەفتەی ڕابردوەوە خەرجكردنی پارەی بەلێنەدارنم واژۆكردوەو دەست كراوە بەدابەشكردنی و و چەكەكەیان پێ داروەو دەچن بۆ بانكەكان تا وەری بگرن”
وتیشی”پارەكە برەكەی چوار ملیار و هەشت سەد ملیۆن بوەو حكومەت بەلێنی پێ داون مانگانە ئەو پارەیان بۆ خەرج بكات”.