كۆمپانیای‌ تۆیۆتا پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ جیهانی‌ وه‌ك گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری‌ ئۆتۆمۆبێل له‌ (2012) به‌ ده‌ست هێنا

 كۆمپانیای‌ تۆیۆتای ژاپۆنی بۆ پیشه‌سازی ئۆتۆمۆبێل‌ توانی‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ جیهانی‌ وه‌ك گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری‌ ئۆتۆمبێل بۆ ساڵی‌ (2012)دا به‌ده‌ست بهینێت، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا له‌ ساڵی‌ (2010)دا تۆیۆتا به‌هۆی‌ گرفتی‌ ته‌كنیكی‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كانیدا له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌بڕی (50)‌ ملیۆن دۆلار سزا درا‌و پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ جیهانی‌ وه‌ك گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری‌ ئۆتۆمۆبێل له‌ ده‌ستدا .
 له‌مبارییه‌وه‌ ماڵپه‌ری سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ تۆیۆتای  له‌مساڵدا ‌ (9) ملیۆن‌ و (900) هه‌زار ئۆتۆمۆبێل له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهان  فرۆششتووه‌و،، ئه‌مرێژه‌یه‌ش به‌ به‌راورد به‌ پارساڵاَ‌ له‌سه‌دا (26) زیاتربووه‌ و،، به‌مه‌ش پێش كۆمپانیای‌ جێنڕاڵ مۆتۆرزی‌ ئه‌مه‌ریكی‌  كه‌وت و  پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ جیهانی‌ وه‌ك گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری‌ ئۆتۆمۆبێل به‌ده‌ست هێنایه‌وه‌.