بەختیار ئەحمەد، بەڕێوەبەری چاككردنو پاراستنی رێگاوبانی راپەڕین بەگەلی كوردستانی راگەیاند، لەكاتی قیرتاوكردنی ڕێگای سەرەكی مەرزی كێلێ ژمارەیەك مینی چێنراو دەركەوتوونو لە رۆژانی داهاتووشدا تەواوی مینەكان پوچەڵ دەكرێنەوەو ئاستەنگەكانی بەردەم تەواوكردنی پڕۆژەكە هەڵدەگیرێت.
دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕەزامەندی پیشاندا بە قیرتاوكردنی رێگای سەرەكی مەرزی كێلێ، ماوەی زیاتر لە مانگێكە كار لەو پڕۆژەیەدا دەكرێت، بەڵام لەكاتی كاركردندا ژمارەیەك مین دەركەوتوون.
لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری چاككردنو پاراستنی رێگاوبانی راپەڕین رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی سلێمانیان ئاگادار كردۆتەوەو لەڕێگەی تیمێكی شارەزاوە پشكنین بۆ تەواوی ناوچەكە كراوەو دەركەوتوە كە تەنها بەدووری 50 مەتر مینی چێنراو لە سنوورەكە هەیەو لەرۆژانی داهاتووشدا تەواوی مینەكان پوچەڵ دەكرێنەوەو ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆژەكە نامێنن.