بانکێک 5 ملیۆن دینار وەك پێشینەی هاوسەرگیری بەهاوڵاتیان دەدات


لەبارەی پێدانی بڕی 5 ملیۆن دینار وەک پێشینەی ھاوسەرگیری بە فەرمانبەران و هاوڵاتییان، بانكێكی عێراقی ئەو هەواڵە پشت راست دەكاتەوە و زانیاری زیاتر ئاشكرا دەكات.

لە ڕاگەیاندراوێکدا بانکی رەشید بڵاویكردەوە، بەردەوام دەبن لە پێدانی پێشینەی ھاوسەرگیری بۆ هاوڵاتییان و فەرمانبەران، جەخت لەوە دەکاتەوە ئەو 5 ملیۆن دینارەی دەدرێت بۆ پێشینەی ھاوسەرگیرییە و دەبێت لە ماوەی 5 ساڵ بگەرێندرێتەوە.

لە بارەی مەرجەكانیشەوە بانکی رەشید روونی کردۆتەوە کە ئەو پێشینەیە بەو کەسانە دەدرێت کە گرێبەستی ھاوسەرگیرییان ساڵێکی بەسەردا تێپەڕ نەبووە و فەرمانبەرێکیش کەفیلیان بێت و بڕیارەکە ھەموو پارێزگاکان دەگرێتەوە.