بانكی ناوەندی عێراق ڕێژەی خستنه بازاڕی دۆلاری راگهیاند، بەهەمان نرخی پێشوو كە 1190دینارە بۆ هەردۆلارێك.
بانكەكە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشهممه 153ملیۆن و 858ههزار و 635دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
پرۆسەی فرۆشتنی ئەو بڕەپارەیە بەبەشداری 38بانك و11كۆمپانیای تایبەت بەهەواڵەكردنی دراو ئەنجامدراوەو نرخی هەر دۆلارێكیش بە 1190دیناری عێراقی دیاریكراوە.
دوێنێ یهكشهممه بانكی ناوهندی157ملیۆن و 723ههزار و 324دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.
ڕۆژانە بانكی ناوەندی عێراق، بڕی ئەو دۆلارە بڵاودەكاتەوە كەبەشێوەی زیادكردن دەیفرۆشێتە بانكەكانی عێراق، لەگەڵ خشتەیەكی تایبەت بەناوی ئەو بانكانە.