د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاند، دەرگای وڵاتەكەی لەبەردەم هەموو وەبەرهێنەراندا كراوەیە، بۆ ئاوەدان كردنەوە ئەو ناوچانەی بەهۆی جەنگی داعشەوە زیانیان پێگەیشتووە.
سەرۆك كۆمار لە میانی پێشكەشكردنی وتارێكدا لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانی سەبارەت بەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریكا كە لەدەریای مردوو لە ئوردن بەرێوەچوو دووپاتیكردەوە، دروشمی ئەمساڵی كۆربەندی جیهانی لەژێر ناوی توانای نەوەكان بەرەو ئایندە، رەنگدانەوەی هەوڵی نەگۆڕی عێراقە بۆ بەدیهێنانی پەرەپێدانی بەردەوامی، هاوشانی چاككردنی ئاستەكانی ئابووریی، تەندروستیی، فێركردن و زامنكردنی ژینگەیەكی لەبار و پشتگیریی كاری ئازادییەكان و مافەكانی مرۆڤ و یەكسانیی و بەشداریی كاریگەر و چالاكی ژنان لە كایەكانی دەوڵەت و كۆمەڵدا.
هەروەها د.فوئاد مەعسوم پێویستیی عێراقیشی دوپاتكردەوە، بۆ سوود وەرگرتن لەو بیرۆكانەی كە لەو كۆڕبەندەدا دەخرێنەروو لەبوارەكانی ئابووری، سیاسی، كۆمەڵایەتی و كلتوریدا.