لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر برنج دا ده‌گرن و نوێنه‌رى ته‌ندروستی له لیژنه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت پشكنینی بۆ كراوه و شیاوى خواردن نیه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2017.5.22 ئازاد نه‌بی نوێنه‌رى ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی: به‌مه‌به‌ستی دڵنیا بوونه‌وه له ئه‌و خۆراك و ماددانه‌ى له بازاره‌كاندا به هاوڵاتی ده‌فرۆشرێت، لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌به‌رده‌وامی سه‌ردان و پشكنینى كۆگاكانی عه‌مباركردنى خوارده‌مه‌نی ده‌كات.
ئازاد نه‌بی وتیشی: چه‌ند رۆژى رابردوودا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك برنج، پاش ئه‌وه‌ى نمونه‌كه‌ى بۆ پشكنین ره‌وانه‌ى ته‌ندروستى سلێمانی كرا ده‌ركه‌وت به‌هۆى خراپ عه‌مباركردنیه‌وه شیاوى خواردن نیه.
نوێنه‌ره‌كه‌ى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به ئه‌وه‌كرد كه: به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ى له‌ناوبردنى سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له ناوچه‌ى تانجه‌رۆ له‌ناوده‌برێت.