كاركردنى كارمه‌ندى خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ و بوونى مێرد منداڵ له كافتریاكاندا له سلێمانى قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت و له ماوه‌ى رابردووش‌دا به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوونیان چه‌ند كافتریایه‌ك داخراون .
گۆران قادر سه‌رۆكى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كان كاركردنى كارمه‌ندى خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ و سه‌ردانى مێرد منداڵ له‌و كافتریایانهى كه نێرگه‌له‌ى تێدا ده‌كێشرێت رێگه‌پێدراو نیه , به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شێك له كافتریاكان پابه‌ند نین به‌و رێنماییانه‌وه و رێگه به‌كاركردن و سه‌ردانى مێردمنداڵ ده‌ده‌ن بۆ كافتریاكان , ده‌شڵێت به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوونى خاوه‌نى كافتریاكانهوه له‌ماوه‌ى رابردوودا له سلێمانى سزاى دارایى چه‌ندین كافتریایان داوه و به‌شێكیان داخستووه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان به‌هۆى جۆرى سهرپێچیهكانیانهوه رووبه‌ڕووى دادگا كراونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ووتى: له نوێترین بڕیاریاندا لیژنه‌كان به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانى كاركردنه‌وه به تایبه‌ت كاركردن و بوونى مێرد منداڵى خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ كافتریاى “ماڵى ئه‌ستێره‌كان”یان له شه‌قامى مه‌لیك مه‌حمود بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ داخستووه , گۆران قادر راشیگه‌یاند هه‌ڵمه‌ته‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر كافتریایه‌ك پابه‌ند نه‌بێت به مه‌رج و رێنماییه‌كانى كاركردنه‌وه رووبه‌ڕووى سزاى یاسایى ده‌كرێته‌وه.