كتێبی “به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمپانیا ئابورییه‌كان”، به‌باشترین كتێب داده‌نرێت كه ده‌رباره‌ی به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمپانیاكان بڵاوكرابێته‌وه.
“كۆنسو ماتسوشیتا” نوسه‌ری ئه‌م كتێبه داهێنه‌ری ناودارو باوكی نوێی ئابوری ژاپۆن‌و دامه‌زرێنه‌ری گروپی پیشه‌سازیی ماتسوشیتا ئه‌له‌كتریك، ناسیونال‌و پاناسۆنیكه. له‌ده‌یه‌ی رابردوودا، گرنگترین نوسه‌رانی كارگێڕیی هارڤاردو ئێم ئه‌ی تی، نوسه‌ری ئه‌م كتێبه‌یان به‌گه‌وره‌ترین‌و ناودارترین داهێنه‌ری سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌جیهاندا ناوبردوه. زۆرێك له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی ناودار ئاڕاسته‌ی مرۆیانه‌ی ئه‌ویان ده‌رباره‌ی پیشه‌سازیی، به‌رهه‌مهێنان، به‌ڕێوه‌بردن‌و ره‌وشی روبه‌ڕوبوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كان به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنه ئامانجێكی هاوبه‌ش‌و بایه‌خدان به‌به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمپانیاكان، ستایش كردووه.
ماتسوشیتا له‌م كتێبه‌ییدا، تیشك ده‌خاته سه‌ر گه‌شه‌ی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان‌و ئه‌خلاقی پیشه‌یی‌و به‌رچاوڕونی ئه‌وه به به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیاكان ده‌به‌خشێت كه پێكه‌وه كاركردن‌و كێبڕكێ، باج‌و گه‌شه‌ی ئابوری‌و دابینكردنی هه‌لی كار، چ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ی كۆمپانیا ئابورییه‌كانه كه نابێت نادیده بگیرێت.
هه‌روه‌ها ئامانج، ئه‌رك‌و به‌رپرسیاریه‌تی كۆمپانیاكان له‌پاراستنی ژینگه‌دا، له‌جێگۆڕكێی دانیشتوان، له‌بڕه‌ودان به‌دیبلۆماسیه‌تی ناده‌وڵه‌تی، فێركردنی گه‌وره‌ساڵان، داهێنانی سه‌رچاوه‌ی تازه بۆ گه‌شه‌ی په‌روه‌رده‌و خستنه‌گه‌ڕی هێزی كار، گه‌شه‌دان به‌كارامه‌یی‌و زانست‌و پاسه‌وانی كردن له‌ئاشتی‌و دۆستایه‌تی‌و مۆرالی كۆمه‌ڵایه‌تی، راڤه‌و شیكاری ده‌كات.
له‌دیدی ماتسوشیتاوه، به‌رهه‌مهێنانی كاڵا‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌كوالێتی به‌رز سه‌ره‌كیترین ئه‌خلاق‌و به‌رپرسیاریه‌تی كۆمپانیا ئابورییه‌كانه. به‌ڵام گرنگتر له‌وه، تواناسازیی هێزی مرۆڤه، به‌رینكردنه‌وه‌ی په‌راوێزی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مرۆڤ‌و په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وانه. ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمپانیاكان سه‌رچاوه‌ی خۆیان له‌كۆمه‌ڵگاوه وه‌رده‌گرن‌و به‌رهه‌مه‌كانی خۆشیان به‌كۆمه‌ڵگا ده‌به‌خشن، كه‌واته به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌یان له‌ئه‌ستۆدایه كه ئه‌ویش به‌رهه‌مهێنانه به‌كوالێتی به‌رز، نرخی هه‌رزان‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام‌و فراوان.
رسته‌ی به‌ناوبانگی ئه‌و به‌كارمه‌نده‌كانی كه “ئه‌گه‌ر له‌ئێوه بپرسن چی به‌رهه‌مده‌هێنن؟ وه‌ڵام بده‌نه‌وه “كۆمپانیاكه‌ی ئێمه مرۆڤ‌سازی ده‌كات، هه‌ڵبه‌ته كاڵای ئه‌لكترۆنیش هه‌م به‌رهه‌مده‌هێنێت”.
له‌چوارچێوه‌ی رونكردنه‌وه‌ی روانینی مرۆییانه‌ی سه‌باره‌ت به به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌خلاقی كۆمپانیاكان‌و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاروكاسپییان، جه‌غت له په‌روه‌رده كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی كارمه‌ندان‌و په‌روه‌رده‌كردنی یه‌ك به‌یه‌كی هاوڵاتیانی كۆمه‌ڵگه‌و نوێسازیی فه‌رهه‌نگی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بڕه‌ودان به‌زانست‌و په‌روه‌رده ده‌كات.
ئه‌مه یه‌كێكه له‌و كتێبه ناوازانه‌ی كه خوێندنه‌وه‌ی بۆ خاوه‌ن‌و به‌ڕێوه‌به‌رە كۆمپانیاكان، به‌ڕێوه‌به‌رانی شاره‌وانی‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌رتی گشتی‌و كه‌رتی تایبه‌ت، زانستی كۆمه‌ڵناسی‌و كارگێڕیی پێویسته.
گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی