لە ماوەی سەردانی دوو ڕۆژەی ترامپ بۆ سعودییە ڕێكەوتنێكی چەكیان بەبەهای زیاتر لە (100) ملیار دولار ئاشكرا دەكرێت.
(دۆناڵد ترامپ) ی سەرۆكی ئەمریكا گەیشتە شاری ریاز بۆ ئەوەی یەكەم سەردانی بیانی خۆی وەك سەرۆك دەست پێ بكات.
(سەلـمانی كوڕی عەبدولعەزیز) پاشای سعودییە بەرزترین خەڵاتی مەدەنی ووڵاتەكەی پێشكەش بە سەرۆكی ئەمریكا كرد.
سعودییە وەك یەكەم شوێنە كە سەرۆكی ئەمریكا بە شێوەیەكی پێشتر نەدیتراو لە چوون بۆ ووڵاتانی دەرەوەدا سەردانی دەكات.
لە ماوەی سەردانی دوو ڕۆژەی ترامپ بۆ سعودییە ڕێكەوتنێكی چەكیان بەبەهای زیاتر لە (100) ملیار دولار ئیمزا كرد.
بەپێی زانیارییەكانی بەیاننامەیەكی كۆشكی سپی، ئەمڕۆ ترامپ لەشاری ریاز لەگەڵ (سەلـمانی كوڕی عەبدولعەزیز) و ئەندامانی دیكەی پاشایەتی كۆبوویەوە.