ئاگادارییەك لە پارێزگای سلێمانییەوە

 
بەناوی عومەر ئەحمەد ئەمین(عومەر قەڵادزێی) لەبری پارێزگاری سلێمانی،ئاگاداری سەرجەم فەرمانگەو دامودەزگاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و  جەماوەرەكەی دەكەینەوە ، لە بەیانییەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ ماتەمینی گشتی رادەگەیەنین، بۆ كۆچی دوایی سەركردەو تێكۆشەری دێرینی گەلەكەمان نەوشیروان مستەفا ئەمین، بەڵام هاوكات دەوامی ئاسایی سەرجەم  فەرمانگەكان بەردەوام دەبێت.