ئۆتێلێکی ۳ ئەستێرە له‌ هه‌ورامان کرایه‌وه‌

 
ئۆتێلێکی ۳ ئەستێرە له‌ بە ناوی “شادی” له‌ هه‌ورامان و به‌ به‌شداری خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ و به‌رپرسانی هه‌ورامان به‌ فه‌رمی کرایه‌وه‌.

ئه‌م ئۆتێله‌ به‌ سه‌رمایه‌ی ۲ ملیار تمه‌ن له‌ لایه‌ن سه‌ندووقی پشتیوانی له‌ ڕه‌خساندنی هه‌لی کاری ئێران دروست بووه‌.

ئه‌م ئۆتێله‌ به‌ شێوازی بیناکانی ناوچه‌ی هه‌ورامان له‌ به‌رد دروست کراوه‌ و فۆڕم و دیزاینی ناوچه‌که‌ی به‌ فۆرمی بیانی تێک نه‌داوه‌. ئه‌گه‌رچی دیزانێکی زۆر جوان و مۆدێڕنیشی بۆ کراوه‌.

هه‌روه‌ها ئەم ئۆتێله‌ مه‌رجی ستانداردی ۳ ئەستێرەیی ئێرانی به‌ سه‌رکه‌وتووی وه‌رگرتووه‌.

شایانی باسه‌ له‌ میانه‌ی 2 ساڵ ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی، که‌رتی گه‌شتیاری کوردستان ئاوڕی تایبه‌تی لێدراوه‌ته‌وه‌ و تاکوو ئێسته‌ چه‌ندین ئۆتێل و زنجیره‌ بینای گه‌شتیاری له‌ سه‌قز، بانه‌، مه‌ریوان و سنه‌ دروست کراوه‌.

به‌ پێی ئاماره‌کانی ئیداره‌ی گشتی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری کوردستان زیاد له‌ ٢٠ ملیار تمه‌ن بۆ ژێرخانی گه‌شتیاری کوردستان له‌م چه‌ند ساڵه‌دا دابین کراوه‌ که‌ له‌ داهاتوودا ڕۆڵی یه‌کجار گرنگی له‌ ڕاکێشانی گه‌شتیار بۆ کوردستان ده‌بێت.

ناوچه‌ی هه‌ورامان شوێنێکی شاخاوی و گه‌شتیارییه‌ که‌ فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتی ڕه‌سه‌ن و تایبه‌ت به‌ خۆیی هه‌یه‌ و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ ساڵانه‌ به‌ هه‌زاران که‌س سه‌ردانی ده‌که‌ن، خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ زیاترین گه‌شتیار له‌ شاره‌ فارسه‌کانه‌وه‌ سه‌ردانی ناوچه‌که‌یان بکه‌ن.

mehrnews