سلێمانی: زۆری بەروبوومى پاقلە لە بازاڕەكاندا

پاقلە بەروبوومێکی زستانەیە و وەك یەكێك لە خۆراكە رووەكییەكان، چەندین سوودی گرنگ دەبەخشێتە جەستەی مرۆڤ، ئەوەش بە هۆی دەوڵەمەندیی پێكهاتەكەیەتی كە كۆمەڵێك ماددەی سوودبەخشی تێدایە و رێژەیەكی زۆری پرۆتین و كانزاكانی لەخۆ گرتووە.

بە پێی توێژینەوە زانستییەكان پاقلە یەكێكە لە خۆراكە پڕ لە پرۆتینەكان و پێكهاتووە لە ئاو، پرۆتین، چەوری، كاربۆهیدرات، ریشاڵ، كالسیۆم، ئاسن، سولفەر، ڤیتامین B و كۆمەڵێك سوودی گەورەی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە.

لە ئێستادا وەرزی دروێنە و پێگەیشتنی پاقلەیە لە هەرێمی كوردستان و، جووتیارانیش بڕێكی زۆر پاقلەیان چاندووە و بەروبوومەكەی دەبەنە بازاڕەكانەوە.

هاووڵاتییانیش بە هۆی تام و زۆری سوودەكانی پاقلەوە، لەم وەرزەدا خواستێكی زۆریان لەسەر خواردنی ئەو بەروبوومە هەیە و بە چەندین جۆر لەناو خواردنەكاندا بەكار دەهێنرێت.

بەشێكی زۆری كاسبكارانی بازاڕی شارەكەش لە ئێستادا رۆژانە پاقلە دەفرۆشن و بە چەندین جۆر نمایشیان كردووە و هاوار لە كڕیارەكان دەكەن بۆ ئەوەی برشێكی زۆرتری ئەو بەروبوومە بفرۆشن و داهاتی خۆیان لەو رێگەیەوە دەست بخەن.