له‌ قه‌زای كفریه‌وه‌ “شوتی” به‌سه‌ر باریزگاكانی عێراق دابه‌ش ده‌كرێت


رۆژانه‌ له‌ ریگای ئه‌و عه‌لوه‌یه‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كرین و فروشتنی شوتی سنوره‌كانی قه‌زای كفری سه‌دان توانی شوتی هه‌ناره‌ده‌ی پاریزگاكانی هه‌رێم و عێراق ده‌كریت.

له‌م ساڵدا هه‌موو ئه‌و زه‌ویه‌ كشتوكاڵیانه‌ كه‌ گۆنجا و له‌باره‌ بۆ چاندنی به‌روبوومه‌ كشتوكاڵیه‌كانی له‌ سنوری قه‌زای كفریدا كراوه‌ به‌ شوتی، ئه‌مه‌ش وایه‌ كردووه‌ كه‌ شوتی له‌و قه‌زایه‌وه‌ هه‌نارده‌ی پاریزگاكانی خواره‌ و ناوراستی عێراق بكریت.

بەوتەی جووتیارانیش لەبەرئەوەی ئەو شوتیەی لەسنوری كفری بەرهەم دەهێنرێت، جۆرێكی باشە‌و تامێكی خۆشی هەیە، خواستێكی زۆری لەسەرە.
 
کفری خاوەنی زۆرترین زەوی کشتوکاڵیە لەسنوری گەرمیان بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە سود لەو سامانە گەورەیە وەربگیرێت کە دەرمانە بۆ قەیرانی و پڕکردنەوەی گیرفانی بەتاڵی هاوڵاتیان.