قوباد تاڵەبانی پشتیوانی بۆ پارێزگاری نوێی سلێمانی راگەیاند

 
بەمەبەستی پیرۆزبایی و دەربڕینی پشتیوانی لە پارێزگاری نوێی سلێمانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی كرد.

لەسەردانەكەیدا جێگری سەرۆكی حكومەت رایگەیاند: خۆی و ستافەكەی لە خزمەتی سلێمانیدان و بەهەموو جۆرێك پشتیوانی لەپارێزگار و ستافەكەی دەكەن.

جێگری سەرۆكی حكومەت سوپاسی فەرمانبەران و بەرێوەبەرانی پارێزگای سلێمانیشی كرد كە وێڕای بەسەربردنی چەند ساڵێكی سەخت و قورس لەرووی دارایی و ناسەقامگیری ئیداری، بەردەوام بوون لە كارەكانیان و خزمەتی هاووڵاتیان.

قوباد تاڵەبانی ، هیواشی خواست پارێزگار و ستەفاكەی بتوانن باشترین  خزمەت بگەیەنن بە هاووڵاتیان و كاروباری ئیداری پارێزگاكە رێكبخنەوەو بەتەنگ گلەیی و ناڕەزای هاووڵاتیانەوە بچن.

لەلای خۆشیەوە عومەر ئەحمەد ئەمین (عومەر قەڵادزێی) ل. پارێزگاری سلێمانی وێرانی سوپاس و دەستخۆشی بۆ سەردانەكەی ، پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانییەكانی جێگری سەرۆكی حكومەت دەبڕی و رایگەیاند: شەو ورۆژ دەخەنەسەر یەك بۆ خزمەتی پارێزگای سلێمانی.