گەشتەكانی نێوان هەردوو فڕۆكەخانەی سلێمانی و دیمەشقی پایتەختی سوریا دەستپێدەكاتەوە.راگەیاندنی فڕۆكەخانەی سلێمانی بڵاویكردەوە سبەینێ لە فڕۆكەخانەی سلێمانی و لەمەڕاسیمێكدا یەكەم گەشتی نێوان فڕۆكەخانەی دیمەشق لە سوریا و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە بڕیاربوو 10ی ئایار دوای زیاتر لە چوار ساڵ وەستاندنی گەشتەكان بەهۆی ئاڵۆزییەكانی سوریاوە،گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەرێم و سوریا دەستپیبكەنەوە و یەكەم فڕۆكە لە دیمەشقەوە بگاتە سلێمانی بەڵام بە هۆكارێكی تەكنیكی گەشتەكە دواخرا.