شارەزایانی ئابووری چەند بنەمایەكی سەرەكیان دیاری كرد بۆ كۆنترۆڵكردنی بودجەی خێزان و ئەوان پێیان وایە كە پێڕەوكردنی ئەو بنەمایانە بودجەی خێزان لە هەر كورتهێنانێك دەپارێزن.
رۆژنامەی “كۆمسۆمۆلسكایا پراڤدا” لە راپۆرتێكی خۆیدا رای گەیاندووە كە پرەنسیپی “دابەشیكە و سوود دەكەی” گونجاوترینە بۆ بەڕێوەبەردنی كاروباری دارایی و تایبەتی خێزان و جەختیش دەكاتەوە كە گەورەترین هەڵە نەبوونی پلانە بۆ داهاتوو، بۆیە ئەوانە جێبەجێ بكە:
یەكەم/ دیاریكردنی سەرچاوەی خەرجییە پێویستەكان لە رێگەی دانانی لیستێكەوە، واتە ئەوانەی ناتوانرێت فەرامۆش بكرێن و دوا بخرێن لە خۆراك و دەرمان و پێویستییەكانی تری منداڵان.
دووەم/ دیاریكردنی بڕێكی دیاریكراوی پارە بۆ هەر ئەندامێكی خێزان كە لە ماوەی ئەم مانگەدا مامەڵەی پێوە بكات، لەگەڵ توندكردنی تێ نەپەڕاندنی سنووری ئەو خەرجییانە تەنیا بۆ پێویستی نەبێت و بەرێككەوتنی هەردوولا.
سێیەم/ دیاریكردنی مەبەستێك بۆ هەوڵدان بۆ گەیشتن پێی، ئەوەش لە رێگەی كۆنتڕۆڵكردنی بودجەكە، بەشێوەیەك كە بەرپرسی جێبەجێكاری بودجەكە بڕێك پارە گل دەداتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێكی لەناكاوی خێزان و ماڵ، لەگەڵ زیادكردنی بەرەبەرەی ئەو بڕە پارەیە.
چوارەم/ پێڕەوكردنی یاسای خەرجی گەورە بۆ كاڵای گەورە، واتە ئەو كاتەی خاوەن خێزان بڕێكی زۆری پارەی دەست دەكەوێت یان پاداشتێكی گەورە لە كارەكەیدا، پێویستە نەیخاتە ناو بودجەی خێزان، بەڵكو دەبێت لە كڕینی هەندێك پێویستی گەورەی ماڵ خەرجیان بكات وەك ئامێرە كارەباییەكان و ئەوەش بەپێی پێویستی كە پێشتر دیاری كردبوون.