وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەڵەبجە گرفتە خزمەتگوزاریەكانی شارەكەیان تاوتوێكرد

 
وەزیری شارەوانی ‌و گەشتوگوزاری هەرێم لەسەر داوای پارێزگاری هەڵەبجە لەگەڵ سەرجەم بەرێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەتەكەی سەردانی هەڵەبجەی كرد‌و لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاكە كۆبوەوە.

دواتریش لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، هەریەك لە پاریزگاری هەڵەبجە و وەزیری شارەوانی‌و گەشتوگوزار رایانگەیاند: ماستەرپلانی گەشتیاری‌و كەمی ئاو و كیشەی زیادەڕۆیی‌و خزمەتگوزاری لە هەڵەبجە تاوتوێ‌ كراون.

نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشتوزار ڕایگەیاند: لەم سەردانەدا توانیمان ماسەتەر پلانی هەڵەبجە کە یەکێک بوو لە کێشە سەرکیەکانی پارێزگاکە چارەسەر بکەین و بیجەنە بوارایی جێەجێکردنەوە، وتیشی: ئەو داواکاریانەی لە دەسەڵاتی ئێمە بێت بۆ پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکەین و ئەوەی لەسەرو دەسەڵاتی ئێمە بێت بۆیان بەرز دەکەینەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.