بەیاننامەی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان

هاوڵا تیانی كوردستان 

بەمەبەستی بڕیاردان لە چارەنووسی میللەتی كورد سەركردایەتی سیاسی كوردستان رێگایەكی یاسایی و شیاوی گرتۆتەبەر بۆ ئەوەی كوردیش ببێتە خاوەن قەوارە و دەوڵەتی خۆیی و بتوانێت رۆڵی ئاشتیخوازانە و پێكەوە ژیان لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهان بگێرێت ،ئەویش پرۆسەی ریفراندۆمە . 

هەرێمی كوردستان و سەركردایەتیەكەی سەلماندیان كە كوردستان بە هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینیەوە بۆتە لانەی پێكەوە ژیان ، سەرەڕای هەموو ئاستەنگەكان باوەشی گەرمی كردۆتەوە بۆ لێشاوی پەنابەر و ئاوارەكان بۆ ئەوەی لە كوردستان بە ئارامی بژین و دوور بن لە توندوتیژی . 

ئێمە وەكو یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ئەنجامدانی پرۆسەی ریفرادۆم بە كارێكی پیرۆز هەژمار دەكەین و بە هەموو تواناكانمان پاڵپشتی ئەم هەنگاوەین بە مەبەستی گەیشتن بە ئاواتەكانی گەلەكەمان. 

سڵاو بۆ شەهیدان . 
سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان و هێزە ئەمنیەكان كە شەو و رۆژ لە پێناو پاراستنی كوردستان گیانیان لەسەر دەستە . 
سڵاو بۆ خەڵكی خۆڕاگری كوردستان . 
خوای گەورە پشت و پەنای هەمووان بێت .
                     

* یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان