به‌كارهێنانى قڕكه‌رى قه‌ده‌غه‌كراو زیانێكى زۆر به‌ هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت


لیژته‌ى به‌دواداچوونى نوسینگه‌و كۆمپانیا كشتوكاڵییه‌كان چاودێرى سه‌رجه‌م كۆمپانیاو نوسینگه‌و خانووه‌ كشتوكاڵی یه‌كانى سنورى ئیداره‌ى قائیمقامییه‌تى سلێمانى ده‌كات و رێگرى له‌ به‌كارهێنانى قركه‌رى قه‌ده‌غه‌كراو ده‌كرێت.
 
له‌و باره‌یه‌وه‌ بێشتون على قادر سه‌رۆكى لیژنه‌ رایگه‌یاند ، له‌ پێناو پاراستنى ته‌ندروستى هاوڵاتیان و پێدانى رێنمایى، لیژنه‌كانمان سه‌ردانى كۆمپانیاو خانووه‌ پلاستییه‌كه‌كانى سنورى ئیداره‌ى قائیمقامییه‌تى سلێمانى ده‌كات و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌كان بن.
 
بێستون على ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد  كه‌ لیژنه‌ كه‌یان له‌ ماوه‌ى رابردوودا 143 سه‌ردانیان بۆ 88 نوسینگه‌و 36 كۆمپانیا 16 كلینیكى فێترنه‌رى  ئه‌نجامداوه‌ و 79 شوێنیشیان ئاگاداركردۆته‌وه‌ تاوه‌كو پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌كان بن 43 حاڵه‌تى سه‌رپێچیشیان تۆماركردووه‌.
 
سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ روو كه‌ تاوه‌كو ئێشتا كارى رێكخستنه‌وه‌یان بۆ له‌سه‌دا %95 خانووى پلاستیكى و نوسینگه‌و كۆمپانیا كشتوكاڵیه‌كان ئه‌نجامداوه‌ و رێنمایى پێویستیان پێداون.

وتیشى به‌هۆى له‌ده‌ست دانى به‌هاى خۆراكى به‌رهه‌مه‌كانیان رێگرى له‌ به‌كارهێَنانى قڕكه‌رى تۆمارنه‌كراو و قه‌ده‌غه‌كراو ده‌كرێت له‌لایه‌ن كۆمپانیاو خانووه‌ پلاستیكییه‌كانه‌وه‌، و له‌ ئه‌گه‌رى به‌كارهێنانیشدا زیانێكى زۆر به‌ ته‌ندروستى هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت.