بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزیرانی ئاوەدانکردنەوە و شارەوانی و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و کونسوڵی فەرەنسا ژووری بازرگانی هەولێر بە هاوکاری کونسوڵخانەی فەرەنسا دیدارێکی بازرگانی لە نێوان بازرگانانی هەرێم و ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی فەرەنسا لە بینای ژووری بازرگانی ھەولێر سازکرد.
دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازەگانی ھەولێر ڕایگەیاند” مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم کۆنفرانسە گرنگیدانی زیاترە بۆھاوبەشی کارکردن لەنێوان ووڵاتی فەرەنسا و کوردستان”.
ڕاشیگەیاند” فەڕەنسا یەکێکە لەو وڵاتانەی ھاوکاری کوردستانبووە بۆ نەھێشتنی قەیرانی دارای بۆیە نوێنەرانی کۆمپانیاکانی فەڕەنسا لەگەڵ بازرگانانی کورداتان یەکتریان ناسی تا بتواندرێت ھەوڵ بۆ زیادکردنی پەیوەندیەکان بدرێی”.
پاشان دکتۆر نوری عوسمان سەرۆکی دەستەی وە بەرھێنان ڕایگەیاند” ئەم کۆبونەوانە گرنگیدانە بە پەیوەندیەکانمان لەگەڵ فەڕەنسا لە کاتێکدا کە بەقەیرانی دارایدا دەڕۆین بۆیە حکومەت ئەم کۆنفرانسە بە ھەنگاوێکی گرنگ دەبینێت وە ئەمە ھەنگاوێکی سەرەتاییە بۆ ھەنگاوی گەورەتر”.
ڕاشیگەیاند” دوا لە کۆمپانیا فەڕەنسیەکان دەکەم کە بێنە کوردستان و دەست بە کارکردن و وەبەرھێنان بکەن وە حکومەتی ھەرێم ھەموو پشتوانیەکی کۆمپانیا بیانیەکان و ناوخۆیەکان دەکات بۆ ئەنجامدانی پرۆژە”.
لەکۆنفرانسەکە ئاگرین عبدووڵا بریکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتە جێبونی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند” وەک وەزاروتی ئاوەدانکردنەوە ئەم کۆبونەوانە بە گرنگ دەزانین ھیوادارین کۆمپانیاکانی ھەردوولا پێکەوە بتوانن کاری ھاوبەش بکەن”.
ڕاشیگەیاند” لە سەرەتای قەیرانی دارایدا ١٨٨ پرۆژە کەبەبڕی ٢ تریلۆن ٤٠٠ ملیار دیناری بۆ تەرخانکرابوو زۆربەی ڕاوەستاوە بەڵام لە ئێستادا خەریکە کارکردن باشتر دەبێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشدا ئومێد دەکەین داھاتوەیەکی باش لەبەردەمان ھەبێت و بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆژەکان و ئاوەدانکردنەوە وە کۆمپانیا ناوخۆی و بیانیەکان ھاوکارمانبن.
لای خۆشیەوە عوسمان فەتاح نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کەبەشداربوو لە کۆنفرانسەکەدا ڕایگەیاند” ئەمجۆرە کۆنفرانس و کۆ بونەوانە گرنگی خۆی دەبێت بۆ کوردستان کە ئەمەش دەبێت کاری لەسەر بکرێت و کارئاسانی بۆبکرێت کە کۆمپانیاکان بتوانن بەشێوەیەکی باش کاری ھاوبەش لەگەڵ ووڵاتی فەڕەنسادا ئەنجام بدەن.