لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشیاری ده‌داته هاووڵاتیان كه به‌كارهێنانی بۆتڵی دانراوی ئاو له‌به‌ر هه‌تاو زیانێكی زۆر به ته‌ندروستی هاووڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت و به‌هیچ جۆرێك شیاوی خواردنه‌وه نییه.
له‌وباره‌یه‌وه گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: ئاگاداری سه‌رجه‌م دوكاندارو ماركێت و فرۆشگاكانی سنوری شاری سلێمانی ده‌كه‌ینه‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن و شوێنی هه‌ڵگرتی ئاوی خواردنه‌وه له شوێنێكدا بێت كه دووربێت له تیشكی هه‌تاو، هه‌ر كه‌سێكیش پابه‌ند نه‌بێت روبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه.
به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌بێت شوێنی پاراستنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی بوتڵكراو به‌دووربێت له تیشكی هه‌تاو به‌وپێیه‌ی به‌كارهێنان و خواردنه‌وه‌ی زیان به ته‌ندروستی هاووڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت.