ڕێژەی وەرگرتنی باج لەو كۆمپانیایانەی تۆمار دەكرێن زیادی كردووە


دڵزار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری كۆمپانیاكان لە وەزارەتی بازرگانی و  پیشەسازی هەرێمی كوردستان  ڕاگەیاند، لە ئەنجامی ئەو چاكسازییەی حكوومەتی هەرێم بۆ كەمكردنەوەی خەرجی و زیادكردنی داهات ڕایگەیاندووە، ڕێژەی وەرگرتنی باج و ڕسومات لە بری ئەو كۆمپانیایانەی تۆمار دەكرێن زیادی كردووە.״

 پێشتر لە كاتی تۆماركردنی هەر كۆمپانیایەكی بیانی بڕی 200 هەزار دینار وەردەگیرا، بەڵام ئێستا بۆتە 800 هەزار دینار، هەروەها پێشتر بۆ تۆماركردنی كۆمپانیایەكی خۆماڵی 80 هەزار دینار وەردەگیرا كەچی ئێستا بۆتە 380 هەزار دینار.

وتیشی: ״بۆ ئەوەی زیادكردنی باج و ڕسومات لەسەر كۆمپانیاكان كاریگەری لەسەر كەرتی تایبەت نەبێت، داوامان لە ئەنجوومەنی وەزیران كردووە ئەو كۆمپانیایانە لە زیادكردنی باج و ڕسومات بەدەر بكرێن، هەروەها پێشنیارمان كردووە وەرگرتنی باج و ڕسومات لەسەر بنەمای داهاتی كۆمپانیاكە بێت، بۆ ئەمەش پێویستە پرس و ڕاوێژ بە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان و ژوورە بازرگانیەکان وەك لایەنی مەعنی ئەو بابەتە بكرێت״.

به ‌گوێره‌ی‌ ئاماره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ تۆماركردنی‌ كۆمپانیاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ماوه‌ی‌ ده‌ ساڵی ڕابردوو (401) كۆمپانیای‌ ناوخۆیی و بیانی‌ خۆیان سڕیوه‌ته‌وه‌ و له كار كه‌وتوون.