جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تەئکید دەکاتەوە کە گەلی کورد مافی خۆیەتی چارەنووسی خۆی دیاری بکات.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ برێت مەکگۆرک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش و باڵیۆزو کونسوڵی ئەمەریکا لەعیراق و ھەرێم کۆبۆوەو رایگەیاند، وەک ھەموو گەلانی جیھان، گەلی کوردیش مافی خۆیەتی چارەنووسی خۆی دیاری بکات و ڕیفراندۆمێک ئەنجام بدات کەمتمانەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و جیھانیشی ھەبێت، چونکە ئەم پرسە نیشتمانییەو دەبێت ھاووڵاتییانی کوردستان یەکلایی بکەنەوە.
لەبارەی جێبەجێکردنی پلانەکانی چاکسازیشەوە وتی، ھەموو ئەو پلانە گرنگانەی بۆ چاکسازی لەسیاسەتی بەڕێوەوبردنی کوردستان دانراون، گەیشتوونەتە قۆناغەکانی کۆتایی و لەماوەیەکی نزیکیشدا ھەموو دەرەنجامە باشەکان دەردەکەون.