بانكی‌ ناوه‌ندی‌ فرۆشتنی‌ دۆلاری‌ كه‌مكرده‌وه‌



بانكی‌ ناوەندی‌ عێراق ڕێژەی‌ خستنه‌ بازاڕی‌ دۆلاری‌ راگه‌یاند، بەهەمان نرخی‌ پێشوو كە 1190دینارە بۆ هەردۆلارێك.



بانكەكە‌ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 152ملیۆن394هه‌زارو917دۆلاری‌ خستووەتە بازاڕەوە. 



پرۆسەی‌ فرۆشتنی‌ ئەو بڕەپارەیە بەبەشداری‌ 37بانك‌ و11كۆمپانیای‌ تایبەت بەهەواڵەكردنی‌ دراو ئەنجامدراوەو نرخی‌ هەر دۆلارێكیش بە 1190دیناری‌ عێراقی‌ دیاریكراوە.



بانكی‌ ناوه‌ندی‌،  دوێنێ‌ یه‌كشه‌ممه‌، ڕایگەیاند، 154ملیۆن 656هه‌زارو582دۆلاری‌ خستووەتە بازاڕەوە. 



ڕۆژانە بانكی‌ ناوەندی‌ عێراق، بڕی‌ ئەو دۆلارە بڵاودەكاتەوە كەبەشێوەی‌ زیادكردن دەیفرۆشێتە بانكەكانی‌ عێراق، لەگەڵ خشتەیەكی‌ تایبەت بەناوی‌ ئەو بانكانە.