خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان دەگۆڕدرێت

 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند كە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما لەمڕۆ (دوشەممە)وە خشتەی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان دەگۆڕێت و پێویستە لە كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆوە كارەبا بدەن بە هاوڵاتیان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری مۆلیدە ئەهلییەكان دەكاتەوە كە لەمڕۆوە پێویستە لەكاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆوە كارەبا بدەن بە هاوڵاتیان كە پێشتر لە كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆوە كارەبایان دەدایە هاوڵاتیان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاگاداری مۆلیدەكانیش دەكات كە لەمڕۆوە پابەندی ئەو خشتە نوێیە بن.

ئاشكراشیكردوە كە ئەو خشتەیە تا مانگی رەمەزان بەردەوام دەبێت و لە مانگی رەمەزاندا بەپێی پێویست گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.