نوسینگەی پارێزگاری کردن لە ژینگە لە پەکینی پایتەختی وڵاتی چین ئاشکرای کرد کە ١٨٠ ھەزار ئۆتۆمبێل لەو شارەدا لە ناو دەبرێت بە مەبەستی پارێزگاری کردن لە ژینگە و پاک راگرتنی ھەوا، سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لەناو دەبرێن کۆنن و مێژووەکەیان بۆ دەیەکانی رابردوو دەگەرێتەوە .
ئەم پرۆژەیەی حکومەتی پەککین لە چوارچێوەی ئەو ھەوڵانەدا دێت کە گیراونەتە بەر بۆ کەم کردنەوەی رێژەی پیس بوونی ھەوا بە گازە ژەھراوییەکان و بریارە لە چوار مانگی داھاتوی ئەم ساڵدا ئەو پرۆژەیە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە .
نوسینگەی پارێزگاری کردن لە ژینگەی پەکین لە پەیوەستە بەو پلانەوە کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا لەو وڵاتە دارێژرا تایبەت بۆ ئەم مەبەستەو لە چوار چێوەی ئەم پلانەشدا زیاتر لە یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل لەناو دەبرێن ، بە پێی ئەو ئامانجانەش بێت کە پلانەکە بەخۆیەوە دەیبینێت ، ئەمساڵ ٣٠٠ ھەزار ئۆتۆمبێل لە پەکین لەناو دەبرێن .
بەپێی سکای نیوز ھەر لە بارەی ئامارەکانەوە نوسینگەکە کە سەر بە شارەوانی پەککینە ئاماژەی بەوە کردووە ئێستا لەناو پەکینی پایتەختدا زیاتر لە ٥ لیۆن و ٧٠٠ ھەزار ئۆتۆمبێل بوونیان ھەیە کە ھۆکارن بۆ کردنە ھەوای رێژەیەکی زۆر لە گازی دوو ئۆکسیدی کاربۆن و نیترۆجین و ھەوای شارەکەیان پیس کردووە .
لەلایەکی ترەوە وەزیری ژینگەی چین تچین جی نینگ پێشتر ئەوەی ووتوە کە پاڵەپەستۆی ھاتوچۆ ھۆکارە بۆ پیس بوونی ھەوا بە رێژەی سەدی ٣١ لە ئاست سەرجەم ھۆکارەکانی دیکە . ھەر بۆیە حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی ژیانی ئەو شارە رزگار بکات لە ٢٠١٣ ەوە چەند ھەنگاوێکی گرتۆتە بەر و لەم ساڵدا دەبێت ئامانجەکانی ئەو پلانە بێتە بەرھەم .