وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی (20) وێستگه‌ی كاره‌با له‌باشور، گرێبه‌ستێكی به‌به‌های (74) ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (شنایده‌ر)ی فه‌ره‌نسیدا واژۆكردووه.
(موسعب موده‌رس) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق له‌لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی (زه‌مان) ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌مه‌به‌ستی باشكردنی كه‌رتی كاره‌با له‌باشوری وڵات‌دا، وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌نیازه (20) وێستگه‌ی كاره‌با له‌پارێزگاكانی باشوردا دروست بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كرێبه‌ستێكی به‌به‌های (74) ملیۆن دۆلار له‌گه‌ل كۆمپانیای (شنایده‌ر)ی فه‌ره‌نسیدا واژۆكردووه.
(موسعب موده‌رس) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌و (20) وێستگه‌یه به‌م شێوه‌یه به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شده‌كرێن، حه‌وت وێستگه له‌به‌سره، شه‌ش وێستگه له‌زیقار، چوار وێستگه له‌میسان‌و سێ وێستگه‌ش له‌موسه‌نا دروستده‌كرێن، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت دروستكردنی ئه‌و (20) وێستگه‌یه له‌باشوری وڵات، ببێته هۆكارێك بۆ باشكردنی كه‌رتی كاره‌با.